‌به‌ئاماده‌بوونى (ئاسۆس نه‌جیب) گروپى خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کانى لاوان یادى دامه‌زراندنى خۆى کرده‌وه                                                                                            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت  
[ 24-5-2012 ]

به‌ ئاماده‌بونى وه‌زیرى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و کۆمه‌ڵه‌ و رێکخراوه‌ که‌مئه‌ندامیه‌کان گروپى خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌کانى لاوانى کوردستان یادى دامه‌زراندنى خۆى کرده‌وه‌و کۆنفرانسێکى بۆ دروست کردنى په‌یوه‌ندى له‌نێوان کۆمه‌ڵه‌ و رێکخراوه‌کان سازکرد.


درێژه‌...

         
 لە کاتی بونی هەر کێشەیەک ، پەیوەندی کردن بە 116 بە خۆراییە  


لیستى ناوى کەمئەندامى مەشمول   

لیستى ناوى کەمئەندامى غەیر مەشمول

ئاگاداری و پیداویستیەکان



   له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا کارنامه‌ى وه‌زاره‌تى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى په‌سه‌ندکرا

  [ 23-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌23ى ئایارى 2012‌، به‌سه‌رۆکایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت؛ کۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌ پێنجى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو که‌تیایدا سه‌ردانى وه‌فدى حکوومه‌تى هه‌رێم بۆ ناوچه‌ى شه‌نگال و چه‌ند بابه‌تێکى ترى په‌یوه‌ندیدار به‌کاروبارى وه‌زاره‌ته‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌؛ تاتوێ کرا و چه‌ند بڕیارێکى گرنگ درا.

  درێژه‌...

   لەسەردانێکى مەیدانیدا وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەرەوشى سزادراوانى نێو بنکە چاکسازیەکان دەکۆلێێتەوە

  [ 22-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

بەپێى ئامارێکى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لەبنکەکانى چاکسازى کۆمەڵایەتى (هەولێر – سلێمانى – دهۆک) دا نزیکەى (2364) سزادراو هەیە کەبەتاوانى جۆراو جۆر بەندکراوون و لەلایەن وەزارەتى کارەوە سەرپەرشتى و چاودێرى دەکرێن و بنەماکانى چاکسازى کۆمەڵایەتییان بەسەردا جێبەجێدەکرێت. لەو رێژەیەدا (2088) یان سزادراوى گەورەن و (276) یان سزادراواى ژن و منداڵن.

  درێژه‌...

   وەزارەتى کار چاودێرى پرۆسەى تاقیکردەوەکانى وەرزى خوێندنى ئەم ساڵ دەکات، لە پەیمانگەکانیدا.

  [ 20-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى/ سلێمانى

ئەمرۆ، یەک شەممە 20-5-2012 محمد حمە سالح، بەرێوەبەرى گشتى چاودێرىو گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى، هەریەک لە پەیمانگەى رووناکى بۆ نابینایان و پەیمانگەى هیواى نابیستانى لە شارى سلێمانى بەسەرکردەوە بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەرێوەچونى پرۆسەى تاقیکرنەوەکانى کۆتایى وەرزى خوێندنى ئەمساڵ

  درێژه‌...

   وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى پێشوازى لەلێژنەى ئەوقافى پەرلەمانى کوردستان کرد

  [ 17-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

پاش نیوەرۆى ئەمرۆ 17-5-2012 (ئاسۆس نەجیب) وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەدیوانى وەزارەت پێشوازى کرد لە (د. بەشیر خلیل حەداد) سەرۆکى لێژنەى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى و ژمارەیەک لەئەندامانى لێژنەکە. لەدیدارێکدا باس لەهاوکارى و هەماهەنکى نێوان وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و پەرلەمانى کوردستان کراو تیشک خرایە سەر هەوڵەکانى وەزارەت بۆ خزمەتکردنى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان لەڕێگەى بەرزکردنەوەى پرۆژە یاسا و تاوتێکردنى لەپەرلەمانى کوردستاندا.

  درێژه‌...

   وەزیرى کار: نزیکەى1500 هەزار کەمئەندام لەڕێگەى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى فێرى خوێندن و شیاندن دەکرێن

  [ 17-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

نابینایان و بیرکۆڵان و نابیستان و کەمئەندامان کەبەشێکى جەستەیان ناتەواوەو ناتوانن لەخوێندنگاى ئاسایى بخوێنن، لەڕێگەى پەیمانگاکانى سەر بەوەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و هۆکارى تایبەتەوە لەلایەن مامۆستاو سەرپەرشتیارانەوە فێرى خوێندن و شیاندن دەکرێن و درێژە بە خوێندن دەدەن، وەک سەرجەم خوێندکارانى قۆناغەکانى تر بەشدار بوونە لە تاقیکردنەوەکانى کۆتایى ساڵى خوێندنیان.

  درێژه‌...

   سەنتەری کۆمپیوتەری برایڵ بۆ نابینایان / سلێمانى:

  [ 16-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى / سلێمانى

ئەم سەنتەرە کە ناوەندێکى فێرکارییە لە (25-2-2008) لەلایەن وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتییەوە دامەزراوە،سەنتەرەکە جگە لەکردنەوەى خولی فێربوونى پڕۆگرامەکانى زانستى کۆمپیوتەر بۆ نابینایان لەماوەى دەوامى فەرمیدا واڵایە بۆ ئەو نابینایانەى کە سەردانى ئەم سەنتەرە دەکەن.

  درێژه‌...

   ئاسۆس نه‌جیب پێشوازى له‌ده‌سته‌ى (ئیدیۆکۆس)ى سویدى بۆ گه‌شه‌پیدانى تواناى مرۆیى ده‌کات

  [ 15-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ 15/5/2012 (ئاسۆس نه‌جیب عه‌بدوڵا) وه‌زیرى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى پێشوازى کرد له‌وه‌فدێکى ده‌سته‌ى (ئیدیکۆس) ى سویدى بۆ گه‌شه‌پێدانى تواناى مرۆیى که‌پێکهاتبوو له‌خاتوو سوسان کریستینه‌سون به‌رێوبه‌رى کارگێرى ده‌سته‌که‌ و بیته‌ر به‌رێوبه‌رى ناوچه‌کان ودیاکۆ شێخ ئاغایى له‌به‌شى په‌یوه‌ندییه‌کان.

  درێژه‌...

   له‌عه‌مان به‌به‌شدارى وه‌زاره‌تى کارى هه‌رێم ۆرک شۆپی سندوقی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتوان به‌ڕێوه‌چوو

  [ 13-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی (ب.گ.چاکسازى کۆمەڵایەتى)

رۆژی ١٣/٥/٢٠١٢ وه‌فدى وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که‌پێکهاتبوو له‌ نەسروڵا هیدایه‌ت راوێژکارى وه‌زاره‌ت و احمد نجم الدین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تى له‌وه‌زاره‌تى کارو کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ک له‌به‌ڕێوه‌به‌رانى وه‌زاره‌ت به‌شدارییان کرد له‌ وۆرک شۆپى سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ دانیشتووان‌ که‌له‌عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

  درێژه‌...

   وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى: لەگەرمیان (4959) خێزان موچەى چاودێرى خێزان و (9892) کەمئەندام موچەى کەمئەندامیەتى لەوەزارەتى کار وەردەگرن

  [ 13-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى دوو پرۆژەى قەرزى بچووک لەناو شارى کەلار بەسەردەکاتەوە. لەچوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ گەرمیان ئەمڕۆ 13-5-2012 عیماد ئەحمەد جێگرى سەرۆکى حکومەت لەگەڵ ئاسۆس نەجیب وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و سەرۆکى ئیدارەى گەرمیان و ژمارەیەک لەکاربەدەستانى حکومى و ئیدارى سنوورەکە، دوو پرۆژەى قەرزى بچووکى لەناو شارى کەلار بەسەرکردەوە.

  درێژه‌...

   بۆ دەرکردنى رێنمایى بۆ یاساى کەمئەندامان وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى درێژە بەکۆبونەوەکانى دەدات

  [ 12-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

ئەمڕۆ 12-5-2012 لەدیوانى وەزارەت شارى هەولێر بەسەرپەرشتى (ئاسۆس نجیب عەبدوڵا) وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى و ئامادەبوونى راوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت. کۆبونەوەکانى وەزارەت بۆ دەرکردنى رێنمایى پێویست بۆ یاساى کەمئەندامان درێژەى پێدراو وابڕیاریشە کۆبونەوەکان بۆ رۆژانى داهاتووش بەردەوام بێت.

  درێژه‌...

   بۆ خزمەتکردن بەمنداڵان تا ئێستا وەزارەتى کار مۆڵەتى بەزیاتر لە 100 دایەنگەى ئەهلى داوە

  [ 12-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

لەدرێژەى سەردان و بەدواداچوونەکانى وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى بۆ چۆنیەتى جێبەجێکردنى پرۆژەکانى وەزارەت لەشارو شارۆچکەکاندا و ئاگاداربوون لەو پرۆژانەى لەقۆناغى جێبەجێکردندایە. ئەمڕۆ 12-5-2012 (ئاسۆس نەجیب عەبدوڵا) وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى پرۆژەى دروستکردنى بیناى دایەنگەى بازیانى بەسەرکردەوە کەلەسەر بودجەى وەزارەت بەبڕى 782،369،000 (حەوت سەد و هەشتاو دوو ملیۆن و سێ سەد و شەست و نۆ هەزار) دینار لەماوەى یەک ساڵدا لەسەر ڕووبەری 4125 م2 جێبەجێدەکرێت.

  درێژه‌...

   ئاسۆس نەجیب: بەهەموارکردنەوەى یاساى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، کرێکاران لەکەرتى تایبەت هەمان ماف و ئیمتیازاتى فەرمانبەرانى کەرتى گشتیان دەبێت

  [ 10-5-2012 ]            ... ڕاگەیاندنی وەزارەت

بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى تواناکانیان و لەنزیکەوە سوود وەرگرتن لەهەردوو یاساى کارو یاساى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کرێکاران، سەرلەبەیانى ئەمڕۆ 10/5/2012 ژمارەیەک لەخوێندکارانى قۆناغى سێیەمى کۆلێژى یاسایى زانکۆى سلێمانى، سەردانى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتیان کرد و لەلایەن (ئاسۆس نەجیب) وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى بەگەرمى پێشوازیان لێکرا.

  درێژه‌...

 
سپۆتی وەزارەت
وتارەکان
دەقى راپۆرتى (ئاسۆس نەجیب عەبدوڵا) وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان کەئەمڕۆ 26-9-2011 لەبەردەم پەرلەمانى کوردستان پێشکەشى کرد…
کەمئەندامان وزەى کار زیاد ئەکەن؟
مرۆڤەکانى ئەودیو دیوارە بەرز و دڕکاوییەکان
خاتوو ئاسۆس نەجیب وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى نوێنەرایەتى کەمئەندامان دەکات
کەم ئەندامان یا خاوەن پێداویستە تایبەتیەکان
خه‌ونێك
دەقى ووتارى وەزیرى کار وکاروبارى کۆمەڵایەتى لەرێورمى دانانى بەردى بناغەى پرۆژەى دروست کردنى باڵەخانەى  چاکسازى پیاوان لەهەولێردا
بۆ بینینی ووتارەکان کلیک بکە
بەڕێوەبەرایەتیەکان
ب.گ.کارودەستەبەری کۆمەڵایەتی

ب.گ.چاکسازی کۆمەڵایەتی

ب.گ.چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی/هەولێر

ب.گ.چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی/سلێمانی

ب.گ.چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەلایەتی/دهۆک

لینکی تر
کلیک بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکان


بەرێوەبەرایەتى گەشەپێدنى کۆمەڵایەتى –سلێمانى / هۆبەى پاراستنى منداڵان – سلێمانى / پرۆژەی ڕووپێوی ئەو منداڵانەی وازیان لەخوێندن هێناوە لە ناو شاری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2010 -2011

چاڵاکیەکانی وەزارەت و بەرێوەبەرایەتیەکان بە بۆنەی ێادی منداڵان 1-6-2011 بە وێنە (نوێ)

وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى بەبۆنەى رۆژى جیهانى منداڵان بەئەنجامدانى چەند چالاکیەک ئەم یادەبەرز رادەگریت

بەرێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى وگەشەپێدانى کۆمەڵایەتى/بەرێوەبەرایەتى گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانی/هۆبەى پاراستنى منداڵان سلێمانی/ستراتیژییەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ترۆماى لە دەستدانى یەکێک لەباوان

ڕاپۆرتا سازکرنا ڤیستڤالەکی ل دهۆک

هۆبەی مندالان/دیوانی وەزارەت

 
ڤیدیۆ
لینکە پێویستەکان


www.perlaman.orgg


www.krp.org


www.krg.org
                                              کلیک بکە بۆ لینکی زیاتر

کاتژمێر  
 

بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی هه‌واڵه‌کان کلیک بکه‌ ......

  
کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى
 

کۆنگرەى ڕۆژنامەوانى (ئاسۆس نەجیب عەبدوڵا) وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لە بارەى ڕاگەیاندنى قەرزى بچووک بۆ گەنجان و لاوان و دەرچووان.



                                   

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان - وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیرەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیاروکاروباری کۆمەلایەتی

 سه‌ره‌تا     |       ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت       |       پێکهاته‌ی وه‌زاره‌ت       |      لینکی پێویست          |           په‌یوه‌ندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرپرسی ماڵپەر   ئیمەیڵ بنێرە