وه‌زاره‌تی کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی

لۆگۆی وه‌زاره‌ت  :                                  لۆگۆی حکوومه‌ت :

وه‌زاره‌تى کارو کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تى یه‌کێکه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستانى عێراق، به‌ یاسای ژماره (‌ (34ى ساڵى 2004 دامه‌زراوه‌، پێشتر به‌شێک بووه‌ له‌وه‌‌زاره‌تى ته‌ندروستىء له‌ ژێر ناوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى کارى کردووه‌.. ئه‌م و ه‌زاره‌ته‌ لایه‌نێکى گه‌وره‌و گرنگى کارى حکومه‌تء کۆمه‌ڵگایه‌ له‌ به‌رنامه‌ دانانء به‌ زانستی و به‌رجه‌سته‌ کردنى هه‌موو ئه‌و تیوره‌ کۆمه‌ڵایه‌تىء خزمه‌تگوزاریانه‌ى که‌ هۆکارن بۆ به‌ره‌و ڵێش بردنء گۆڕینی ژیانى کۆمه‌ڵگاو بۆ زیاتر خۆشگوزه‌رانى ژیانێکى سه‌رده‌مانه‌و مۆدێرن به‌ دابین کردنى کارو ڵێش که‌ش کردنى خزمه‌تگوزارى کۆمه‌ڵایه‌تى بۆ هه‌موو ئه‌و چینء توێژانه‌ى که‌ ڵێویستیان به‌ یارمه‌تىء هاوکارى هه‌یه‌ له‌ (منداڵ، ژن، خاوه‌ن ڵێداویستى تایبه‌ت، به‌ساڵاچووان،... هتد)و به‌رنامه‌دانانء دیراسه‌کردنى هه‌موو ئه‌و دیارده‌ سلبیانه‌ى که‌ ده‌بنه‌ هۆى ڵێشگرتن له‌ به‌ره‌و ڵێش چوونء راگرتنى ڕه‌وتى به‌ شارستانى کردنى کۆمه‌ڵگاء گۆڕینى بیرو بۆچوونء تێروانینیان. هه‌روه‌ها چۆنیه‌تى کارکردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ى که‌ ڵه‌یوه‌ندیان به‌ ژیانى تاکءکومه‌لڕ هه‌یه‌ له‌ڵایه‌نى (کۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌روونى، ئابورى، هۆشیارى ته‌ندروستى، ڵه‌روه‌رده‌وفێرکردن،......هتد) به‌ به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاستى (ئابوورى، کۆمه‌ڵایه‌تى، ده‌روونى، ڵه‌روه‌رده‌یى، ته‌ندروستى، که‌لتورى...هتد) که‌ ئامانجى سه‌ره‌کى ستراتیژى له‌ڵێشکه‌ش کردنى ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌کیانه‌ بریتییه‌ له‌:
 
1. ده‌رچواندنى یاسای نوآ بۆ ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تىء کرێکارانى که‌رتى تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنى جیاوازى نێوان کرێکارانء فه‌رمانبه‌رء بایه‌خدان به‌ بیرى وه‌به‌رهێنان.
 
 2. بایه‌خدان به‌ بنکه‌ى مه‌شقی ڵیشه‌ییء (تجهیز)کردنیان به‌ که‌لء ڵه‌لء ئامێرى مۆدێرن که‌ بگه‌نجآ له‌گه‌ڵ بازاڕى کار هه‌روه‌ها بایه‌خدان به‌ به‌کارخستن بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى کارو که‌مکردنه‌وه‌ى بێکارى بۆ ئه‌وه‌ى ڵێویستیمان به‌ کرێکارى بیانى نه‌بێت.
 
 3. گۆڕینء به‌ره‌و ڵێش بردنى ژیانى کۆمه‌ڵگا به‌ شێوه‌یه‌کى گشتى له‌ڕێگه‌ى هه‌موو ئه‌و سه‌نته‌رو بنکه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى که‌ هه‌ریه‌که‌و خزمه‌تگوزارییه‌کى تایبه‌ت بۆ ڵایه‌نء توێژێکى تایبه‌ت له‌ (که‌مئه‌ندامان، بێسه‌رڵه‌رشتیان، به‌ساڵاچووان، شیاندنء به‌ڵیشه‌یى کردن، دوزینه‌وه‌ى هه‌لى کار، ... هتد) ڵێشکه‌ش ده‌کات.
 
 4. جێبه‌جێ کردنى چه‌ند یاسایه‌ک ءه‌کو(تۆڕی ڵاراستنى کۆمه‌ڵایه‌تى، ڵێدانى قه‌رزى بچوک) که‌راسته‌وخۆ چوونه‌ ناو خێزانء کۆمه‌ڵگایه‌ء له‌ رێگایه‌وه‌ ده‌تواندرێت له‌ ئاستى هۆشیارىء تواناى ماددىء مه‌عنه‌وه‌ى خۆمان بگه‌ین.
 
 5. هه‌وڵده‌دات بۆ ڵێش گرتنء زاڵبوون به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و دیارده‌ کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى راسته‌وخۆ کاریگه‌رى (سلیبی)یان ده‌بێت له‌ سه‌ر ژیانء ئاینده‌ى کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌ ڵشت به‌ستن به‌ ڕووڵێوو توێژینه‌وه‌ زانستیه‌کان.
 
 6. رێکخستنى کۆڕء کۆبوونه‌وه‌ء سمینارء ۆرک شۆڵ بۆ دیارى کردنء دانانى ڵڕۆژه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان.

 7. به‌زانستى کردنى هه‌موو ئه‌و بیرءباوه‌رء که‌لتورانه‌ى که‌ ده‌کرێت ببنه‌ بنه‌مایه‌ک بۆ به‌ره‌وڵێشبردنء به‌ شارستانى کردنى کۆمه‌ڵگا. 8. کارده‌کات له‌گه‌ڵ منداڵء نه‌وجه‌وانان بۆ ڵاراستنى مافه‌کانیانء دابین کردنى ژیانێکى ئاسووده‌و سه‌رده‌مانه‌ بۆ دروستکردنى که‌سایه‌تییه‌کى به‌هێزء بڕوا به‌خۆبوو. دروست کردنى باڵه‌ خانه‌ء نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ى بنکه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کى سه‌رده‌مانه‌ء نوێ که‌ بگونجێت له‌ گه‌ڵ سروشتء ئاکارى ئه‌و توێژه‌ى که‌ سوودمه‌ند ده‌بێت. 9. هۆشیار کردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا بۆ چۆنیه‌تى کار کردن له‌گه‌ڵ (منداڵ ، ژن ، به‌ساڵاچوو ،....هتد). هه‌روه‌ها ناسینء به‌ به‌رنامه‌کردنء راهێنانى بۆ چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ى که‌ دێنه‌ ڵێشء ڵه‌یوه‌ندیان به‌ خۆیه‌وه‌ هه‌یه‌ (کۆمه‌ڵگا). هه‌روه‌ها له‌ رێگاى ئه‌و ڵڕۆژانه‌ى که‌ له‌م نامیلکه‌یه‌ى رێز به‌ندکراوه‌ به‌ هه‌مووءورده‌کاریه‌کانیه‌وه‌ ده‌توانین کارء چاڵاکیه‌کانى گشت به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتییه‌کانى سه‌ر به‌ءه‌زاره‌تى کارء کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ کابینه‌ى ڵێنجه‌م باشتر بناسینء ڕه‌نگه‌ نه‌مانتوانیبێت هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى که‌ جێ به‌جێمان کردووه‌ء ئه‌وه‌شى که‌ ئه‌رکء به‌رنامه‌و کارى ئێمه‌یه‌ خستبمانه‌ ڕوو.

 

وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دامه‌زراوه‌ له‌ پیَناو به‌دیهیَنانى ئه‌م ئامانج و  كارانه‌ى خواره‌وه‌، كه‌ له‌ مادده‌ى دووه‌می یاسای ژماره‌ (12)ى ساڵى 2007 دا هاتووه‌:

 
یه‌كه‌م: به‌رجه‌سته‌كردنى به‌ها مرۆڤایه‌تى یه‌كانى كارو پشتگیرىء چاودیَرى كردنى به‌و ناوه‌ى كه‌ كۆڵه‌كه‌یه‌كى بنه‌رِه‌تى یه‌ له‌هیَنانه‌دى ئه‌و راپه‌رِینه‌ى كه‌هه‌ریَم له‌هه‌موو مه‌یدانه‌كان دا به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینىَ.

 دووه‌م: كاركردن له‌پیَناوى ئه‌وه‌ى هه‌موو كریَكاره‌كان بیمه‌ (چمان) كۆمه‌ڵایه‌تى بیانگریَته‌وه‌ء چاودیَرى كۆمه‌ڵایه‌تى پیَویست بۆ خۆیانء خیَزانه‌كانیان دابین بكرىَ.
 
سیَیه‌م: فه‌راهه‌مكردنى ده‌رفه‌تى كارى هاوشان له‌به‌رده‌م هه‌ر كه‌سیَكى تواناى هه‌بىَ ، به‌و ناوه‌ى كه‌كار مافء ئه‌ركیَكه‌ پیَویست ده‌كا به‌شدارى له‌بنیاتنانى كۆمه‌ڵگاو په‌ره‌پیَدانى بكاتء كار له‌ پیَناوى چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌یى بىَ كارى بكات.
 
چواره‌م: بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى پیشه‌یى به‌جۆریَكىءا پاراستنى مرۆڤء شویَنى كارء پاراستنى ئامیَر ده‌سته‌ به‌ربكاتء سنوریَك بۆ رووداوء پیَكاوه‌كانى كاركردنء نه‌خۆشى یه‌كانى پیشه‌ دابنىء به‌شدارى له‌ئاماده‌كردنى كادیرى پیشه‌یى به‌هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵءه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دا بكات.

 پیَنجه‌م: ئه‌و په‌رِى بایه‌خ بدریَت به‌ پرۆسه‌ى خۆپاراستن له‌كه‌تنكردنء چاودیَرى ئه‌و خیَزانانه‌ش بكرىَ كه‌كیَشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه‌و ده‌ستیان بگیرىَ به‌جۆریَك كه‌بكه‌ونه‌ باریَكى گونجاوىءا كه‌ بتوانن به‌هۆشیارىء دڵسۆزى به‌شدارى له‌بنیادنانى كۆمه‌ڵگا بكه‌نء كار له‌پیَناوى نه‌هیَشتنء چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى ده‌رۆزه‌ كردن بكه‌ن.

 شه‌شه‌م: گه‌شه‌پیَدانى كۆمه‌ڵگا به‌جۆریَكىءا كه‌به‌شدارى یه‌كى كاریگه‌ر له‌پرۆسه‌ى گۆرانكارى یه‌ دیموكراتیه‌كان دا بكه‌نء ریَز له‌مافه‌كانى مرۆڤ بگرن له‌ریَگه‌ى گۆرِینی ئه‌و دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ى كه‌ریَگه‌ له‌په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگا ده‌گرن.

 حه‌وته‌م: شیاندنى منداڵء خاوه‌ن پیَویستى یه‌ تایبه‌تى یه‌كان له‌رووى په‌روه‌رده‌یىء پیشه‌یىء كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ به‌جۆریَكىءا كه‌به‌شدارى كردنیان له‌پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنء ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نه‌هیَشتنى كاریگه‌رى سایكۆلۆجىء كۆمه‌ڵایه‌تى دابین بكات، كه‌رِىَ له‌و به‌شداربونه‌یان ده‌گرن.

 هه‌شته‌م: گرنگى دان به‌ خیَزانى قوربانیانى پرۆسه‌كانى ئه‌نفالء كیمیابارانء دابین كردنى چاودیَرى كۆمه‌ڵایه‌تىء سایكۆلۆجى پیَویست بۆیان، به‌جۆریَكىءا گونجاو بیَت له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌ساتانه‌ى له‌سه‌ریان هاتووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ ڵایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كان داده‌بىَ.

 نۆیه‌م: شیاندنى هاوڵاتییان له‌رِووى پیشه‌یىء كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ریَگه‌ى یارمه‌تیدانیان بۆ به‌رپاكردنى پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهیَنى خیَزانى یه‌وه‌.

 ده‌یه‌م: كاركردن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاو بڵاوكردنه‌وه‌ى پره‌نسیپ و  به‌هاى باش له‌ریَگه‌ى كردنه‌وه‌ى خول و سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ خیَزان به‌شدارى كردنى هۆیه‌ هه‌مه‌ جۆره‌كانى راگه‌یاندن.

یازده‌م: پیَشكه‌ش كردنى یارمه‌تى دارای پیَویست بۆ ئه‌و ده‌ست كورتء هه‌ژارانه‌ى كه‌ناتوانن كاربكه‌ن و سه‌رچاوه‌ى دیكه‌ى ژیانیشیان له‌به‌رده‌م دا نى یه‌.

 دوازده‌م: به‌شداریكردن له‌سه‌ر ئاستى عیَراقء ده‌وڵه‌تان له‌و چاڵاكییانه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانىءه‌زاره‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.

 سیَزده‌م: مۆڵه‌ت پیَدانى تایبه‌تى به‌كردنه‌وه‌ى دایه‌نگه‌و ده‌زگاى خیَرخوازى به‌كه‌رته‌ جیاوازه‌كانى یه‌وه‌ و سه‌رپه‌رشتى كردنیان به‌پیَى هه‌ڵومه‌رجى تایبه‌ت به‌وانه‌وه‌.

 چوارده‌م: گرنگى دانى پیَویست به‌نه‌وه‌ى نوىءءه‌گه‌رِخستنى هه‌موو تواناكانیان بۆ خزمه‌تء گه‌شه‌پیَدانى كۆمه‌ڵگا ئه‌مه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگى ده‌بىَ له‌گه‌ڵ ڵایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كان.

پازده‌م: هه‌ماهه‌نگ كردن له‌گه‌ڵ ریَكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگاى شارستنانى كه‌كار ده‌كه‌ن بۆ به‌دیهیَنانى هه‌مان ئامانجه‌كانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ به‌دووا داچونى چاڵاكیه‌كانى.

 شازده‌م: گرنگى دان به‌گیراوه‌كانى ناو ده‌زگاكانى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تىء دابینكردنى پیَویستى یه‌كانیان بۆیان به‌جۆریَكىءا له‌گه‌ڵ پیَوه‌ره‌ ده‌ولیه‌كانء مافى مرۆڤ دا بگونجىء كاریش بۆ شیاندنى بكرىًَ بۆ تیَكه‌ڵاوكردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا به‌هاریكارى كردن له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دا.

 حه‌ڤده‌م: هاندانى باسء لیَكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌باره‌ى دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ جیاجیاكان له‌گه‌ڵ ڵایه‌نى په‌یوه‌ندیدار بدریَت. هه‌ژده‌م: دابینكردنى ماڵى حه‌وانه‌ بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ئه‌مانى كۆمه‌ڵایه‌تىء خیَزانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 نۆزده‌م: ریَكخستنى په‌یوه‌ندى له‌نیَ،ان كریَكارو خاوه‌نكارء كاركردن له‌پیَناوى پیَشنیازكردنى یاساكارى پیَویست به‌وانه‌وه‌.

 بیسته‌م: كاركردن له‌پیَناوى بنیادنانى پرۆژه‌ىءه‌به‌رهیَنان بۆ گه‌شه‌پیَدانى داهاته‌كانى وه‌زاره‌ت و بۆ دۆزینه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ى خودى بۆ دابینكردنى پاره‌ى پرۆژه‌كان.

 بیست و یه‌كه‌م: هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ زانكۆكانء مه‌ڵبه‌نده‌كانى تویَژینه‌وه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌جۆریَكىءاكه‌ ئامانجه‌كانىءه‌زاره‌ت بیَنیَته‌ دى.

 بیست و دووه‌م: ریَكخستنى بازارِى كار به‌جۆریَكىوا مافى كریَكاره‌ خۆجییه‌كان دابین بكات وپیَشنیازى یاساكارى پیَویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.
 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان - وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیرەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیاروکاروباری کۆمەلایەتی

 سه‌ره‌تا     |       ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت       |       پێکهاته‌ی وه‌زاره‌ت       |      لینکی پێویست          |           په‌یوه‌ندی

بۆ پەیوەندی کردن بە بەرپرسی ماڵپەر   ئیمەیڵ بنێرە