لەزنجیرە چالاکیەکانى ڕۆژى جیهانى منالان کۆمەڵێک سیمینار پێشکەش کرا لە هۆلی پێشەوا لە لایەن بەشی پلان و توێژینەوە لە بەرێوبەرایەتی گشتی
چاودیری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ، کە ماوەى هەفتەیەکى خایاند لە بەروارى 24-30/5/2011 چالاکیەکان بەردەوامبوو بەم شێوەیە :
1. لە بەروارى 24/5/2011 یەکەمین چالاکیمان پێشکەشکرد لە هەفتە چالاکیەکانى ڕۆژى جیهانى مناڵان، بە ناونیشانى ( کاریگەرى میدیا لەسەر منداڵ) کە توێژەرى کومەڵایەتى(ئارەزووغفورمرادخان) پێشکەشى کرد لە هۆڵى نابینایان، ناوەڕۆکى سیمینارەکە باسى لە کاریگەریەکان ڕاگەیاندن دەکرد لەسەر منداڵ و کۆمەڵێک توێژینەوەى سەرکەوتوى خستەڕوو لەسیمینارەکەدا، وە هەروەها کۆمەلیک پێشنیارو راسپاردە خرانە روو کە دەتوانرێت کاری جدی لەسەر بکرێت و رەوشی میدیا لە بواری مندالاندا بەرەو پێش ببرێت خزمەتیکی تەندروست بە پەروەردەی منداڵ بکات ، وەسیمینارێکى سەرکەوتوبوو زۆر زانیارى بەسودى بە ئامادە بوان ڕاگەیاند .
2. بەروارى 25/5/2011 دووەم ڕۆژى سیمینارەکە بوو کە (ئەمەل جەلال) کە پسپۆڕە لە چالاکوانى بوارى منداڵدا سیمینارێکى پێشکەش کرد بە ناونیشانى ( لە پێناو پاراستنى مافى منداڵدا) بە هەمانشێوە کۆمەڵێک زانیارى پێشکەشکرد، ئامادە بوانیش کە پێک هاتبون لە دایکان و باوکانى منداڵى خاوەن پێداویستى تایبەت و توێژەرانى کۆمەڵایەتى و کارمەندانى بەشە جیا جیاکانى بەڕێوە بەرایەتى گشتیمان . دواى گەیاندنى بابەتەکە ئامادەبوان بەشێوەیەکى بەرچاو گفتو گۆیان لەبارەى بابەتەکانەوە کردو پێشکەش کاریش ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەیانەوە دا .
3. لە سێیەم ڕۆژى چالاکیەکاندا کە بەروارى 26/5/2011 سیمینارێکمان پێشکەشکرد بەناونیشانى( توندوتیژى دژ بەمنداڵ)کە توێژەرى دەروونى (بەیان محمود ێاڵح) هەستا بە ئامادەکردن و پێشکەشکردنى بابەتى سیمینارەکەو کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەو پێشنیارى یۆ ئامادەبوانى سیمینارەکە ڕوونکردەوەو کارێکى کەرسەوتووى ئەنجامدا.
4. لە بەروارى 29/5/2011 (ئاراس ناێر) کە توێژەرى دەروونیە هەستا بە پێشکەشکردنى سیمینارێک لە ژێر ناونیشانى (کەسایەتى منداڵ لە ژێر سێبەرى ئیشکردندا) کەباسى لە کەسێتى منداڵ و کاریگەرى کارکردنى کرد لەسەر منداڵ و کۆمەڵێک زانیارى بەسودى خستە پێَش چاو.
5. لە ڕێکەوتى 30/5/2011 توێژەرى دەروونى ( گۆران محمد)سیمینارێکى پێشکەشکرد بە ناونیشانى (خراپ بەکارهێنانى منداڵ و مامەڵەکردنى لەڕووى جەستەیی و سێکسییەوە) بابەتەکانی پەیوەست بوون بە چونیتی مامەلەکردن لەگەڵ منداڵ لەم دوو روەوە هەروەها دەرخستنی کاریگەری و لایەنە خراپەکانی دواتر گفتوگۆیەکی تیرو تەسەڵ کرا لەسەر بابەتەکە ،سیمینارێکی سەرکەوتو بوو . لە درێژەی چالاکیەکانمان بۆ یادی جیهانی مندالان رۆژی چوار شەمە رێکەوتی 1/6/2011 لە هۆلی پێشەوا ڤیستیڤاڵێک دەگێرێت کاتژمێر 10 ی سەلەبەیانی ، هەروەها کاتژمێر چواری پاش نیوەرۆ لە پارکی ئازادی نمایشیک ئەنجام ئەدرێ وە ڕۆژانی داهاتوش تا بەروارى(7/6/2011) بەردەوام دەبێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان - وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیرەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیاروکاروباری کۆمەلایەتی
سهرهتا
|
دهربارهی وهزارهت
|
پێکهاتهی وهزارهت
|
لینکی پێویست
|
پهیوهندی
بۆ پەیوەندی کردن بە بەرپرسی ماڵپەر
ئیمەیڵ بنێرە