(ئاسۆس نه‌جیب) ئاماده‌ى مه‌راسیمه‌که بوو
یادی دۆستی به‌وه‌فای کورد دانیال میتران کرایه‌وه
|
[ 22-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
له‌مه‌راسیمێکی شایسته‌دا به‌ئاماده‌بونی عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی (ی ن ک) و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان و نوێنه‌رانی سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئاسۆس نه‌جیب وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و فردریک تیسۆ کونسوڵی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان و ژماره‌یه‌ک له لێپرسراوانی حزبی و حکومی و که‌سایه‌تی و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان. سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ کونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا، یادی دۆستی بهوفای گه‌لی کورد خاتوو (دانیال میتران – ژنه میهره‌بانه‌که ) کرایه‌وه.
درێژه...
|
|
|
لەکۆبونەوەیەکدا بەسەرپەرشتى ئاسۆس نەجیب: بڕیاریدا بۆ یەکخستنى موچەى چاودێرى خێزان لەکوردستان سیستمى داتا بەیس پەیرەوبکرێت
|
[ 19-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
بەمەبەستى یەکخستنى موچەى چاودێرى خێزان لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان لەچوارچێوەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى و بەستنەوەى بەحکومەتى ناوەندى لەڕێگەى سیستمى داتا بەس. ئەمڕۆ 19-1-2012 بەسەرپەرشتى (ئاسۆس نەجیب عەبدوڵا) وەزیرى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێم لەشارى هەولێر کۆبونەوەیەکى فراوان لەگەل راوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت بەڕێوەچوو.
درێژه...
|
|
|
سوودمەندانى کەمئەندامى لە پارێزگاى سلێمانى
|
[ 19-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى سلێمانى
|
|
کەمئەندامان توێژێکى گرنگ و بایەخ پێدراون هەربۆیە لەلایەن وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەلایەتیەوە هاوکارى وپاڵپشتى دەکرێن.بە پێدانى مووچەیەکى مانگانە بەبرى(150.000) دینار بۆ ئەوانەى کە بێ مووچەن وە (100.000) دینار بۆ ئەوانەى کە دوو مووچەن.
درێژه...
|
|
|
ئاسۆس نەجیب: 2000 هەزار کەمئەندام لەڕێگەى وەزارەتى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتى فێرى خوێندن و شیاندن دەکرێن
|
[ 16-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
وەزارەتى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتى لەهەرێمى کوردستان سەرپەرشتى 13 پەیمانگاى تایبەت بە منداڵانى کەمئەندام دەکات کە هەریەک لەم پەیمانگایانە وەک شوێنى خوێندنگا وایە بۆ فێرکردن و تیایدا نزیکەى 2000 هەزار منداڵى کەمئەندام فێرى خوێندن و شیاندن دەکرێن. لەم چوارچێوەیەدا و بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى خوێندن و تاقیکردنەوەى پەیمانگاکانى کەمئەندامان کەسەر بەوەزارەتى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتین.
درێژه...
|
|
|
به‌ردی بناغه‌ی خانه‌ی به‌ساڵاچوان له هه‌ڵه‌بجه دانرا
|
[ 16-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
له‌مه‌راسیمێکدا به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامانی نوسینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان و قایمقامی هه‌ڵه‌بجه، له‌ژێر چاودێرى (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ردی بناغه‌ی خانه‌ی به‌ساڵاچوانی هه‌ڵه‌بجه دانرا که له‌لایه‌ن خێرخوازێکی ناوچه‌که‌وه له‌سه‌ر رووبه‌ری 3 هه‌زار و 867 مه‌تر زه‌وی دروستده‌کرێت.
درێژه...
|
|
|
به‌ئاماده‌بوونى (ئاسۆس نه‌جیب) له دووه‌م ڤیستیڤاڵى گه‌نجى ساڵ 25 گه‌نج و لاوى شارى هه‌ولێر خه‌ڵات کران
|
[ 16-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
دووه‌مین فیستیڤاڵى سه‌نته‌رى رۆشنبیرى ئاسووده بۆ گه‌نج و لاوى ساڵ به‌ئاماده‌بوونى (ئاسۆس نه‌جیب) وه‌زیرى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى و (د. کاوه مه‌حمود) وه‌زیرى رۆشنبیرى و پارێزگارى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له لێپرسراوانى حزبى و حکومى له‌هۆڵى کتێبخانه‌ى زه‌یتون له‌شارى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، تیایدا 25 گه‌نج له‌بواره‌کانى به‌رێوه‌بردن و چاڵاکوان له‌بواره‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و وه‌رزش و کارى رۆژنامه‌وانى وه‌ک گه‌نجى ساڵ خه‌ڵاتکران.
درێژه...
|
|
|
سۆران.. 135 گه‌نج له‌قه‌رزی بچووک سوودمه‌ند ده‌بن
|
[ 12-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی سۆران - pukmedia راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
|
|
پڕۆژه‌ی قه‌رزی بچووک که پڕۆژه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی کار‌و کاروباری حکومه‌تی هه‌رێمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار‌و باشترکردنی ره‌وشی ژیانی گه‌نجان، له‌سنوری سۆرانیش له‌کۆی 700 داواکاری بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی بچووک، 135 گه‌نج ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و قه‌رزه‌که‌یان وه‌رگرتووه، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ش به‌و پاره‌یه پڕۆژه‌کانیان خستووهتهگهڕو بوونه‌ته که‌سی خاوه‌ن کار‌و سوودمه‌ند بۆ خۆیان و ده‌وروبه‌ریان.
درێژه...
|
|
|
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازى ژنان و منداڵانى سلێمانى کۆتایى بە خولێکى فێربوونى ئارایشتگا و سیرامیک و دروومان هات
|
[ 12-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی ڕاگه‌یاندنى چاکسازى ژنان و منداڵان/ سلێمانى
|
|
له درێژه‌ى کار‌و چالاکى یه‌کانى دا به‌ره‌و باشتر کردنى بارى چاکسازى یه‌کان و دووباره ڕاهێنانهوهى سزادراوان وه‌ک تاکێکى به‌سوود و به‌رهه‌مهێن به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو کۆمه‌ڵگا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازى ژنان و منداڵان / سلێمانى به‌هاوکارى ڕێکخراوى ڕ‌ۆشنبیرى و کۆمه‌ڵایه‌تى خانزاد هه‌ستان به‌سازدانى ئاهه‌نگی کۆتایى خوله‌کانى ( فێربوونى ئارایشتگا و سیرامیک و دروومان ) که بۆ سزادراوانى به‌شى ژنانى سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاکسازى ژنان و منداڵان / سلێمانى کرابۆوه و ئه‌مه‌و له چوار چێوه‌ى هه‌ر سێ خوله‌که‌دا که ماوه‌ى ( 3 ) مانگ ى خایاند ( 40 ) سزادراوى ژن سوود مه‌ند بوون
درێژه...
|
|
|
ئاسۆس نەجیب: وەزارەتى کار لەڕێگەى داتا بەیس بەرنامەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى لەهەرێمى کوردستان جێبەجێدەکات
|
[ 9-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
وەزارەتى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەهەوڵدایە لەڕێگەى داتا بەس موچەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى لەسەرتاسەرى هەرێمى کوردستان یەکبخات. بەو پێیەى لەئێستادا (48500) خێزان لەپارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سوودمەندن لەموچەى تۆڕى پارستنى کۆمەڵایەتى و مانگانە 150 هەزار دینار وەردەگرن.
درێژه...
|
|
|
به‌پێى راپرسیه‌کى ماڵپه‌ڕى بیروڕا (ئاسۆس نه‌جیب) له‌کابینه‌ى شه‌ش به‌باشترین وەزیر ده‌رچوو
|
[ 6-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
لە ڕاپرسیەکی ماڵپەری بیروڕا کە(ئایە کام لەوەزیرەکانی کابینەی شەش باشترین خزمەتی کردووە؟)هاوڵاتیان ئازادانە دەنگی خۆیان داوەو ئەنجامی دەنگەکانیش بڵاو دەکەینەوە
درێژه...
|
|
|
د.به‌رهه‌م: په‌سه‌ندکردنی پرۆژه یاسای ماف‌و ده‌سکه‌وتی کهمئهندامو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت "ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره"یە
|
[ 6-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
د. به‌رهه‌م ساڵح ته‌ئکیدی کرده‌وه یه‌کێک له ئه‌وله‌ویه‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بایه‌خدان‌و ئاوڕدانه‌وه بووه لهژیانو گوزه‌رانی کهمئهندامانو خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان و ئه‌مه‌شی وه‌کو ئه‌رکێک سه‌یر کردوه، هاوکات په‌سه‌ندکردنی یاسای مافودهسکهوتی کهمئهندامانو خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیشی به‌ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره وه‌سفکرد بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌و توێژه گرنگه و یارمه‌تیدانیان که‌به‌شێوه‌یه‌کی شایسته تێکه‌ڵ به‌کۆمه‌ڵ ببن.
درێژه...
|
|
|
وەزیرى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتى: پێویستە سەرجەم دایەنگاکان رێنماییەکانى وەزارەت بۆ بەخێوکردن و پەروەردەکردنى منداڵ جێبەجێ بکەن
|
[ 4-1-2012 ]
... ڕاگەیاندنی وەزارەت
|
|
لەبەسەر کردنەوەى چەند دایەنگەیەک لەشارى هەولێر وەزیرى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتى ئەوەى دوپاتکردەوە پێویتسە سەرجەم دایەنگە ئەهلییەکان پابەند بن بەرێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى کار‌و کاروبارى کۆمەڵایەتى لەپێناو فەراهەمکردنى هەموو پێداویستیەکانى بەخێوکردن و پەروەردەکردنى منداڵ. بەپێچەوانەشەوە هەر دایەنگەیەک پابەند نەبێت بەرێنمایى و سیستمى دایەنگاکان بەپێى یاسا مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت و رووبەروى داخستن دەبێتەوە.
درێژه...
|
|
|