پێکهاته‌ی وه‌زاره‌ت
وه‌ك له مادده‌ى سیَ تا مادده‌ى شه‌شی یاسای وه‌زاره‌تدا هاتووه وه‌زاره‌ت له‌م پیَكهاته‌ى خواره‌وه پیَك هاتووه:
یه‌كه‌م وه‌زیر: سه‌رۆكى باڵاى وه‌زاره‌ته‌و به‌رپرسه له به‌رِیَوه‌به‌ردنى كاره‌كانى و سه‌رپه‌رشتى و چاودیَرى كردنى چاڵاكی یه‌كانى و، له‌وه‌وه ئه‌و برِیارء فه‌رمان و ریَنماییانه‌ى ده‌رده‌چن كه په‌یوه‌ندیان به ئه‌ركه‌كانى وه‌زاره‌ت و پیَكهاته‌كانى و ده‌سه‌ڵات و هه‌موو كاروبارى هونه‌رى و دارایى وكارگیَرى و ریَكخستن به پىَ ى حوكمه‌كانى یاساوه هه‌یه و به‌رپرسه به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌و ناوه‌ى كه ئه‌ندامیَكى هاوكاره له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا و بۆى هه‌یه هه‌ندیَك له ده‌سه‌ڵاته‌كانى بدات به بریكارى وه‌زاره‌ت یا به‌رِیَوه‌به‌رى گشتییه‌كان یان هه‌ركه‌سیَكى له‌وه‌زاره‌تدا به شیاوى ده‌زانى.
دووه‌م: نوسینگه‌ى وه‌زیر: فه‌رمانبه‌ریَك به پله‌ى به‌رِیَوه‌به‌ر به‌رِیَوه‌ى ده‌بات كه برِوانامه‌ى زانكۆى هه‌بیَتء چه‌ند فه‌رمانبه‌ریَك یاریده‌ى ده‌ده‌ن.
سیَیه‌م: نوسینگه‌ى بریكارىءه‌زاره‌ت: فه‌رمانبه‌ریَك به پله‌ى به‌رِیَوه‌به‌ر به‌رِیَوه‌ى ده‌بات كه برِوانامه‌ى زانكۆى هه‌بیَتء چه‌ند فه‌رمانبه‌ریَك یاریده‌ى ده‌ده‌ن.
چواره‌م: راویَژكاران: ژماره‌یان له چوار كه‌س زیاتر نابىء ده‌بىَ خاوه‌ن برِوانامه‌ى زانكۆبنء خاوه‌ن شاره‌زایىء كارامه‌یى بن.
پیَنجه‌م: پشیَكنیَرى گشتى:به پله‌ى به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى ده‌بیَء ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانبه‌رانى شاره‌زاء پسپۆر یاریده‌ى ده‌ده‌نء راسته‌خۆ به‌ءه‌زیره‌وه ده‌به‌ستریَته‌وه فه‌رمانگه‌كانى چاودیَرى كۆمه‌ڵایه‌تىءتۆرى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى ء خانه‌كانى ده‌وڵه‌تء چاكسازیى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌پشكنىَ.
شه‌شه‌م: به‌ریَوه‌به‌رى گشتى كاروبارى كارگیَرىء دارایى: به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى به‌ریَوه‌ى ده‌بات كه برِوانامه‌ى زانكۆى هه‌بیَتء خاوه‌ن شاره‌زایىء كارامه‌یى بیَت.
حه‌وته‌م: به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى گشتى كار‌و بیمه‌ى (چمان) كۆمه‌ڵایه‌تى:به‌رِیَوه‌به‌ریَكى گشتى به‌رِیَوه‌ى ده‌بات كه برِوانامه‌ى زانكۆى هه‌بیَتء خاوه‌ن شاره‌زایىء كارامه‌یى بیَت.
هه‌شته‌م: به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى چاودیَرى گه‌شه‌پیَدانى كۆمه‌ڵایه‌تى له پاریَزگاكانى هه‌ریَم دا هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى به‌رِیَوه‌ى ده‌بات كه بروانامه‌ى زانكۆى هه‌بیَتء خاوه‌ن شاره‌زایىء كارامه‌یى بیَت.
نۆیه‌م: به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى چاكسازى و كۆمه‌ڵایه‌تى: فه‌رمانبه‌ر یَك به پله‌ى به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى به‌رِیَوه‌ر ده‌باتء ئه‌مانه‌ى پیَوه ده‌لكیَ:
1- به‌رِیَوه‌به‌رى چاكسازى گه‌وران له هه‌ر پاریَزگایه‌ك له پاریَزگاكانى هه‌ریَم.
2- به‌رِیَوه‌به‌رى چاكسازى ژنانء منداڵان له هه‌ر پاریَزگایه‌ك له پاریَزگاكانى هه‌ریَم.
مادده‌ى چواره‌م: ئه‌نجومه‌نیَك له وه‌زاره‌تدا پیَكده‌هیَندرىَ به‌ناوى (ئه‌نجومه‌نىء و‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ) و له‌مانه پیَك دىَ:
یه‌كه‌م وه‌زیر: سه‌رۆكه
دووه‌م: بریكارى وه‌زاره‌ت ئه‌ندامه‌ء له‌كاتى ئاماده‌نه‌بوونىءه‌زیر سه‌رۆكایه‌تى كۆبونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌ن ده‌كات.
سیَیه‌م: به‌رِیَوه‌به‌ره‌گشتییه‌كانىءه‌زاره‌ت: ئه‌ندامن.
چواره‌م: نویَنه‌ریَك له هه‌ر یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى داد‌و فیَركردنى باڵاء تویَژینه‌وه‌ى زانستىء په‌روه‌رده‌ء مافى مرۆڤء ته‌ندروستى و رۆشنبیرى كه پله‌یان له به‌رِیَوه‌به‌رى گشتى كه‌متره نه‌بىَ: ئه‌ندامن.
پیَنجه‌م: نویَنه‌ریََك له یه‌كیَتى گشتى سه‌ندیكاكاكانى كریَكاران له هه‌ریَم: ئه‌ندامه
شه‌شه‌م: نویَنه‌ریَك له یه‌كیَتى ژووره پیشه‌سازیه‌كانىء بازرگانیه‌كانى له هه‌ریَم: ئه‌ندامه.
حه‌وته‌م: نویَنه‌ریَك له یه‌كیَتى ئافره‌تانء ژنان له هه‌ریَم: ئه‌ندامه.
هه‌شته‌م: نویَنه‌ریَك له یه‌كیَتى یه‌كانى كه‌م ئه‌ندامان له هه‌ریَم: ئه‌ندامه.
نویه‌م: سىَ كه‌سى خاوه‌ن شاره‌زایىء پسپۆرى له ده‌ره‌وه یان له ناوه‌ندىءه‌زاره‌ت له‌سه‌ر پیَشنیازىءه‌زیر: ئه‌ندامه.
مادده‌ى پیَنجه‌م: ئه‌نجومه‌ن هه‌رسىَ مانگ جاریَك به‌ڵایه‌نى كه‌م كۆده‌بیَته‌وه‌وءه‌زیر بۆى هه‌یه داواى كۆبونه‌وه‌ى نا ئاسایى له كاتى پیَویست دا بكات.
مادده‌ى شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌ن ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌بیَ:
یه‌كه‌م: نه‌خشه‌كیَشانى سیاسه‌تى گشتى وه‌زاره‌تء ده‌رخستنى ئامانجه‌كانى له‌به‌ر رۆشنایى حوكمه‌كانى ئه‌م یاسایه و ده‌ستنیشان كردنى بنه‌مایى كارگیَرىء هونه‌ریىء ئابوورى دارایىءا كه به‌ڵایه‌وه په‌یرِه‌و كردنى له‌ءه‌زاره‌ت دا خزمه‌تى به دیهیَنانى ئامانجه‌كانى ده‌كات.
دووه‌م: وتویَژكردن له‌سه‌ر پڵانى به‌رایى كورتء مام ناوه‌ندىء دریَژخایه‌ن كه فه‌رمانگه‌كانىءه‌زاره‌ت ئاماده‌ى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌برینى بیر‌و رِا به‌رامبه‌ریانء پیَش كه‌ش كردنى راسپارده‌ى گونجاو له باره‌یانه‌وه.
سیَیه‌م: پیَشنیازكردنى ریَكخستنىءه‌به‌رهیَنانى سه‌رمایه‌ى زیَده‌یى فه‌رمانگه‌كانى سه‌ربه وه‌زاره‌ت ، له‌گه‌ڵ ده‌رخستنى رووه‌كان وه به‌ریَهیَنان به پىَ ى پیَویستى یه‌كانى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و یاسا كار پیَكراوه‌كان ء ریَنمایى یه داراییه‌كان .
چواره‌م: چاودیَرى كردنى جىَ به‌جىَ كردنى پڵانه‌كان به‌شیَوه‌یه‌كى ده‌ورىء ده‌ربرِینى تیَبینىء راسپارده له بارایانه‌وه.
پیَنجه‌م: لیَكۆڵینه‌وه‌ى له پرۆژه‌كانى ئه‌و یاسایانه‌ى كه وه‌زاره‌ت ده‌یه‌وىَ پیَشنازیان بكات.
شه‌شه‌م:ءتوویَژكردن له‌سه‌ر راپۆرتى گشتى خوله له باره‌ى ئه‌و كارانه‌ىءه‌زاره‌ت ، كه فه‌رمانبه‌راكانى پڵانء به‌دواداچوون ئاماده‌ى ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ده‌ربرِینى تیَبینىء پیش كه‌ش كردنى راسپارده‌كان له باره‌یانه‌وه.
حه‌وته‌م: لیَكۆلینه‌وه له هه‌موو ئه‌وانه‌ى كه وه‌زیر ده‌یان خاته به‌رده‌م له‌گه‌ڵ ده‌ربیرِینى بیرِورا له باره‌یانه‌وه‌ءپیَش كه‌ش كردنى پیَشنیازءراسپارده‌ى گونجاو. مادده‌ى حه‌وته‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ركء تایبه‌تمه‌ندى ییه‌كان پیَكهاته‌كانى وه‌زاره‌ت به پیَرِه‌ء ده‌ستنیشان ده‌كریَت. دووه‌م:ءه‌زیر بۆى هه‌یه به پىَ ى پیَویستى كارىءه‌زاره‌تء به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تىء مه‌ڵبه‌ندى لیَكۆڵینه‌وه‌ء باسء به‌شء هۆبه‌كان له نوىَ دابمه‌زریَنىَ یان لیَكیان بدات یاخو هه‌ڵیانءه‌شیَنیَته‌وه ئه‌گه‌ر پیَویستى كرد
*به گویَره‌ى ئه‌م یاسایه‌ش وه‌زاره‌ت له‌م به‌رِیَوه‌به‌رایه‌تییه گشتیانه پیَكهاتووه:
به‌ریَوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌ت
1. به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى گشتى كارگیَرىء دارایى.
2. به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى گشتى كارء ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى.
3. به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاكسازى كۆمه‌ڵایه‌تى.
4. به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودیَرىء گه‌شه‌پیَدانى كۆمه‌ڵایه‌تى / هه‌ولیَر.
5. به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودیَرىء گه‌شه‌پیَدانى كۆمه‌ڵایه‌تى / سلیَمانى.
6. به‌ریَوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودیَرىء گه‌شه‌پیَدانى كۆمه‌ڵایه‌تى / دهۆك.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان - وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیرەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیاروکاروباری کۆمەلایەتی
سه‌ره‌تا
|
ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت
|
پێکهاته‌ی وه‌زاره‌ت
|
لینکی پێویست
|
په‌یوه‌ندی
بۆ پەیوەندی کردن بە بەرپرسی ماڵپەر
ئیمەیڵ بنێرە